هەولێر
بەشیکی زۆر لە ماڵەکانی گەڕەکی شێخ ئەحمەد ئاویان تێچووە
964+
رێباز یونس هەولێر
بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانی هەولێر ئاو چووەتە ناو ماڵەکانیانەوە و زەرەرو زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە، یەکێک لە گەڕەکەکان گەڕەکی شێخ ئەحمەدە.
چەند هاوڵاتییەک قسەیان بۆ 964 کردووە کە بەدیار ماڵە پڕ لە ئاوبووەکانیان وەستاون و دەڵێن، یەک شتیان بۆ دەرنەچووە و هەمووی ئاو وێرانی کردووە.
کەسێکی دیکەش دەڵێت چەند ئۆتۆمبێلێکیان ئاو بردوویەتی و ئاویشیان تێچووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی