ئۆتۆمبێل ئاو بردوویەتی

ئاو چووەتە زیاتر لە 40 ماڵەوە لە قەریەتاغ

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

بەهۆی بارانی بەخوڕ و گیرانی مەزراکانەوە لە گوندی قەریەتاغی هەولێر ئاو چووتە زیاتر لە 40 ماڵەوە و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

رێبوار ئەحمەد هاوڵاتی گوندەکەیە و بە 964ـی وت، تەنیا توانیویانە ماڵ و منداڵیان رزگار ببکەن ئەگینا چی لە ناو ماڵەکانیان بووە هەمووی ئاوی تێچووە و وێران بووە.

وتیشی، ئەمە یەکەم ساڵ نییە وایان لێ دێ هۆکارەکەش ئیهمالی دەزگا پەیوەندیدارەکانە و مەزاراکان پاک ناکانەوە زووزوو بۆیە دەبێتە هپی کۆبوونەوەی ئاو و ئەم زیانە کە تەنانەت ئۆتۆمبێلیشی بردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی