سێنتکۆم

“رێڕەوەی وشکانی ئێڕان دادەخەیەن و ناهێڵین چەکی پێ بگات”

964+

توانا نەقی

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا “سێنتکۆم” پێکهێنانی هێزێکی نوێی سەربازی و مەدەنی تایبەت بە لاوازکردنی توانای ئێران بۆ گواستنەوەی چەکی پێشکەوتوو کەرەستەی لۆجستی لە سنوورە وشکانییەکان و دەریای خەزەر راگەیاند.

بڕیارەکەی فەرماندیی ناوەندی ئەمریکا لە 7ـی ئەم مانگە دەرچووە و کە هێزێکی تایبەت دادەمەزرێنن بە ئامانجی رێگریکردن لە بەکارهێنانی رێڕەوی وشکانی ئێران بۆ گواستنەوەی چەکی پێشکەوتوو و کەرەستەی دیکە.

ئاماژە بەوەشكراوە لەلایەن سێنکۆمەوە، ئەدمیڕاڵ براد کوپەر فەرمانی پێکهێنانی هێزی دەروازەی ئاسنی دەرکردووە، کە دەستەیەکی ناوخۆییە و پێکهاتووە لە نزیکەی 20 بەرپرسی مەدەنی و سەربازی کە بنکەکەی لە شاری تامپای ویلایەتی فلۆریدایە.

تیمە نوێیەکەی فەرماندەیی ناوەندی لەگەڵ دەزگاکانی دیکەی حکومەتی ئەمریکا هەماهەنگی دەکات بۆ رێگریکردن لە گواستنەوەی سیستەمی چەکی پێشکەوتوو، تەکنەلۆژیای دووهاوبەشی پێشکەوتوو، کەرەستەی سزادراو، هەروەها تۆڕەکانی داهاتی نایاسایی لە سەرانسەری وڵاتدا.