لە ترسی ئاگرکەوتنەوە پەردەی دوکاندارانی بازاڕی شێخەڵا لە هەولێر لێکرایەوە - وێنە؛ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
ئەشیاکانیشان پێبرایە ژوورەوە
لە ترسی ئاگرکەوتنەوە پەردەی دوکاندارانی بازاڕی شێخەڵا لە هەولێر لێکرایەوە
شۆڕش قادری
لە ترسی ئاگرکەوتنەوە، پەردەی دوکاندارانی بازاڕی شێخەڵا لە هەولێر لێکرایەوە و ئەشیا و کەلوپەلەکانیان پێ برایە ژوورەوە.
ئەمشەو چوارشەممە 4.11.2026 تیمەکانی شارەوانی هەولێر چوونەتە بازاڕی شێخەڵا، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر چەند وێنەیەکی داناوە و نووسیویەتی، تیمەکانی شارەوانی یەک بە هاوکاری پۆلیسی شارەوانیی، هەڵمەتێکی لابردنی پەردە و بردنە ژوورەوەی کەلوپەلی دوکاندارانیان ئەنجامداوە .
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دیاردەیە سیمایەکی ناشیرینی بە بازاڕەکە بەخشیوە و هەروەها هۆکارێکیشە بۆ دروستبوون و کەوتنەوەی رووداوی ئاگر .
شارەوانی هەولێری پایتەخت ناوبەناو هەڵمەتی لێکردنەوەی پەردەی دوکانەکان و بردنەژوورەوی کەلوپەلی دوکانداران لەناو بازاڕ و گەڕەکەکان ئەنجام دەدات.