رۆژانی هەینی و شەممە چڕ دەبێت

لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ دەگاتە کوردستان

شۆڕش قادری

لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارینی باش دەگاتە کوردستان و رۆژانی هەینی و شەممە لێزمەباران دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە سبەی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە کوردستان دەکات و تاوەکو رۆژی دووشەممە 9.11.2026 بەردەوام دەبێت.

رۆژانی هەینی و شەممە بارانەکە بەخوڕ دەبێت و لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان زۆرترین باران دەبارێت.

رێژەی پێشبینیکراوی بارانبارینی ناوچەکانی کوردستان لەو چەند رۆژەدا لە خشتەیەکدا لە خوارەوە دانراوە؛

لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ دەگاتە کوردستان