جەی دی ڤانس:

“جەنگی ئێران هۆکاری دۆڕاندنمان بوو لە هەڵبژاردنەکاندا”

کاکەلاو عەبدوڵا

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، دانی بە شکستی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی ئەمریکادا نا و دەڵێت، “جەنگی ئێران هۆکاری دۆڕاندنمان بوو.”

جەی دی ڤانس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پۆستێکی کردووە و نوسیوویەتی، “بەشێکی زۆری ئەوانەی لە 2024 دەنگیان بە ترەمپ و مندا بەهۆی تووڕەییانەوە لە ئێمە تەکیونەتەوە و دەنگیان بە دیموکراتەکان داوە”.

جێگرەکەی ترەمپ دەشڵێت، لە راپرسییەکدا دەرکەوتووە ئەوانەی دەنگیان بۆ دیموکراتەکان گۆڕی، بە چوار خاڵ دەگەڕانەوە بۆ لامان، ئەویش: “کۆتایی هێنان بە جەنگ، باشترکردنی بژێوی ژیان، ئەمریکا لە پێش هەموو شتێک و گۆڕینی پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیل”.

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ دانی بە شکستدا نا، بەڵام وتی، “جەنگی ئێران هۆکارێکی بچووک بووە لە دۆڕاندنمان”.

لە هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکا دیموراتەکان بردنەوەیەکی گەورەیان بەدەستهێنا و لە ئەنجومەنی نوێنەران 231 کورسییان مسۆگەرکرد لەبەرامبەر، 139 کورسی کۆمارییەکان، لە ئەنجومەنی پیرانیش دیموکراتەکان هەر لەپێشن و 54 کورسییان هەیە، لەکاتێکدا کۆمارییەکان تەنیا 44 کورسییان هەیە.

پێشتر کۆمارییەکان لە هەردوو ئەنجومەنەکە زۆرینە بوون و لەم هەڵبژاردنەدا زۆرینەیان لەدەستدا.