ره‌وشی ئه‌مڕۆی كه‌ركوک
سوپا كۆمه‌ڵێک گه‌نجی ده‌ستگیر كردووه و كاره‌باش زیاد كرا
كاروان ساڵحی
به‌پێی زانیارییه‌كانی 964 كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو ده‌ستی كه‌وتووه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو سوپای عێراق له ناو شاری كه‌ركوک بڵاوه‌یان پێكرا، ژماره‌یه‌ک گه‌نج له لایه‌ن سوپاوه ده‌ستگیركراون، كه به‌شداریی خۆپێشاندانه‌كانیان كردووه.
گه‌نجان له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی كه‌ركوک بوونه و جگه له‌مه‌ش، چوار گه‌نجی تر كه له ناو خۆپێشانده‌ران بوونه و گوایه چه‌قۆیان پێبووه، ده‌ستگیركراون.
له لایه‌كی دیكه به بڕیاری حكومه‌تی عێراق، 150 مێگاوات له كاره‌بای نیشتمانی بۆ كه‌ركوک زیاد كرا و ئێستا شاره‌كه 800 مێگاواتی هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پارێزگا به 964ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ جێگری پارێزگار رێبوار ته‌ها سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای شاره‌كه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ باشتركردنی دۆخی كاره‌بای شاره‌كه بدۆزنه‌وه.
له دوو رۆژی رابردوو خۆپێشاندانه‌كان كه‌ركوكی گرته‌وه به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، كه بووه جێی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان و هێشتاش خۆپێشاندانه‌كان كۆتاییان نه‌هاتووه و چاوه‌ڕێده‌كرێت ئه‌م ئێواره‌یه دیسان هاوڵاتیان بێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا