بۆ چاکسازی پۆلیسە

چوار بنکەی پۆلیسی نموونەی لە هەرێمی کوردستان دیاری کران

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ستراتیژیی چاکسازی پۆلیس، بەرپرسانی 4 بنکەی نموونەیی پۆلیسی لە پارێزگاکانی هەرێمدا دەستنیشان کرد.

لە مەراسیمێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەیی بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ و نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا (EUAM) و بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) بەڕێوەچوو، بەرپرسانی بنکەکان دیاری کران.

ئەم بنکانە بریتین لە بنکەی کەسنەزان لە هەولێر، سەیوان لە سلێمانی، نزارکێ لە دهۆک و بنکەی ناوەندی هەڵەبجە.

ئامانجی پڕۆژەکە نوێکردنەوەی شێوازی کارکردنی پۆلیس، باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەهێزکردنی متمانەی نێوان پۆلیس و هاووڵاتییانە.

هەروەها، بۆ یەکەمجار ئەفسەرێکی ئافرەت وەک بەرپرسی بنکەی کەسنەزان دەستنیشان کراوە، لە پرۆسەکە وەزارەت دەیەوێ پۆلیس بکات بە پۆلیسێکی خزمەتگوزار.

لە قۆناغی داهاتوودا ستافی بنکەکان دیاری دەکرێن و لە ساڵی 2027ەوە بە فەرمی شێوازی نوێی کارکردن دەست پێدەکات، ئەم ستراتیژییە بۆ ساڵانی 2026 تا 2030 بە خاوەندارێتی وەزارەتی ناوخۆ و بە پاڵپشتی هاوبەشانی نێودەوڵەتی جێبەجێ دەکرێت.

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):