لە ترسی لافاو و زیان گەیاندن بە هاوڵاتیان

ژینگەپارێزانی هەولێر تا درەنگ وەخت خەریکی پاککردنەوەی ژێر پردی سەیداوە بوون

شۆڕش قادری

شەوی رابردوو کاتێک ئێوە لە شیرینی خەودابوون، ژینگەپارێزانی هەولێر تا درەنگ وەخت، خەریکی پاککردنەوەی ژێر پردی سەیداوە بوون.

بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر چەند وێنەیەکی تیمەکانیانی لە درەنگانی شەودا داناوە و نووسیویەتی، “بەم شەوە ژێر پردی سەیداوە کاری خاوێنکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت، ئەوەش وەک ئامادەکاریەک بۆ پێشگرتن لە کۆبوونەوەی ئاوی باران و دوورکەوتنەوە لە مەترسی لافاو لەو شوێنە بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان.

ساڵانی رابردوو و لە وەرزی بارانباریندا چەند جارێک ئاو لە ژێر پردی سەیداوە کۆبووەتەوە و ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دەورووبەری پردەکە رادەگیران، ژێرئاو دەکەوتن.

هەر ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر چەند هەڵمەتێکی بۆ پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و باراناوەکانی پایتەخت ئەنجامداوە.