بە کارتی نیشتمانی و کارتی سووتەمەنی

لە 41 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

شۆڕش قادری

لە 41 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری بە کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دابەش دەکرێت.

سەرەی شۆفێران بۆ وەرگرتنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک لە هەندێک شوێنی کوردستان هەر بەردەوامە و ئەمڕۆ دووشەممە 2.11.20226 لە 41 بەنزینخانەی سنووری پارێزگای هەولێر ئەو جۆرە بەنزینە دابەش دەکرێت.

هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتری پێدەدرێ و  شۆفێرانیش دەبێ، جگە لە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی، کارتی نیشتمانیشیان پێ بێ و ناوی سیانی لە هەردوو کارتەکە دەبێ هاوتای یەک بن، ئەگەرنا بەنزینیان پێ نادرێ.

لیستی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن، لە خوارەوە دانراوە؛

لە 41 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت