کێڵگەیەکى نەوت لە عێراق
ئۆپێک پڵەس
مانگی 12 بهرههمهێنانی نهوت ههروهک خۆی دهبێت
ئهرسهلان عهبدوڵا
وەزارەتی نەوتی عێراق ڤایگەیاند، رێکخراوی ئۆپێک+ بڕیاریداوە ئاستی بەرهەمهێنانی ئێستای نەوت بۆ مانگی کانوونی دووەم بپارێزێت و هەروەک خۆی بێت.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا شهوی رابردوو ئاشكرای كرد، باسم محەمەد خزهییهر، وەزیری نەوتی عێراق لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری کۆبوونەوەی ئۆپێک+ی کردووە، کە لە کۆبوونەوەکەدا پابەندبوون بە سەقامگیری بازاڕی جیهانی دووپاتکرایەوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، وڵاتانی بەشداربوو بڕیاریانداوە ئاستی بەرهەمهێنان بۆ مانگی کانوونی دووەم (مانگی 12) لە هەمان ئاستی مانگی ئەیلولدا بپارێزن.
ههروهها هاتووه، حەوت وڵاتی ئۆپێک+ (عێراق، سعودیە، رووسیا، کوێت، کازاخستان، جەزائیر و عومان) بەردەوام دەبن لە کۆبوونەوەکانی مانگانە بۆ پێداچوونەوە بە بارودۆخی بازاڕ.
راگهیاندراوهكه باسی ئهوهشی كردووه، بەهەمان شێوە بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیا بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، عەلی نزار و نوێنەری عێراق لە ئۆپێک، محەمەد عەدنان بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کردووە.