لە هەولێرە
عەزیز وەیسی حەرەکەی تازەی هەیە و دەڵێت؛ ژیان بێ گۆشت ژانە
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
بۆ ساڵی نوێ عەزیز وەیسی حەرەکەی تازەی هەیە و هیوایەتیشی گۆشتە و دەڵێت؛ قەد بیرم نەکردووەتەوە وازیلێبێنم و ژیانیش بێ گۆشت ژانە.
عەزیز وەیسی میوانی کردنەوەی گۆشتفرۆشی مێگەل بوو، هەرلەوێ لەگەڵ پەیامنێری 964 کەوتنە دەمەتەقێ و باسی کلیپە تازەکەی بۆ کردین و وتی، ئەوە کچێکی کوردی خۆمانە و لە سویسرا دەژی و بەهۆی ئەوەی ئینگلیزی باشترە، پێمان باشبوو گۆرانی بەیان بەیانە هەڵبژێرین و نوێی بکەینەوە، چونکە ئەو تازە هاتووەتە کاری هونەرییەوە.
لەبارەی دۆخی کارەکانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و شەڕی ئێران و ئەمریکاوە وتی، بە گشتی عەقارات زۆرباشە و نرخەکانیش دانەبەزیوون و میوانی زۆریشم دێ بۆ شیمال.
سەیران عوسمان بوکی عەزیز وەیسیە و جار جارێک پێکەوە کلیپێکی شادی بڵاودەکەنەوە، لێمان پرسی ئاخۆ کاری نوێیان هەبێت و پێی وتین، بێگومان گۆرانی ترمان هەیە و نەوەکەشم زۆر خۆشدەوێت، مەبەستی کوڕەکەی سەیران و سەهەندی کوڕیەتی.
پیداچووەنەوە: پەری ساڵح