ناو شار 35 هەزار و دەرەوەی شار 45 هەزار دینارە

قایمقامیەتی رانیە کرێی پاسی قوتابیانی دیاریکرد

شۆڕش قادری

قایمقامیەتی رانیە کرێی پاسی قوتابیانی دیاریکرد، مانگانە بۆ ناو شار 35 هەزار و بۆ دەرەوەی شار 45 هەزار دینار.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1.11.2026 قایمقامیەتی رانیە لە پەیجەکەی خۆی بڵاویکردەوە، کرێی گواستنەوەی قوتابیانیان دیاریکردووە بە شێوەیەک کە بۆ هاتوچۆی ناوشار،  بۆ هەر مانگێک 35 هەزار دینار و بۆ هاتوچۆی دەرەوەی سەنتەری شاریش 45 هەزار دینارە.

گواستنەوەی قوتابیان و گرانکردنی کرێی پاس لەمێژەیە مشتومڕی دروستکردووە و چەند رۆژ پێش ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوەی و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 964ـی وتبوو کە بە بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتییەکان و وەزارەتی پەروەردە کرێی گواستنەوەی قوتابیان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دیاری دەکەن.