دیمەنی بارانبارین لە یەکێک لە شارەکانی کوردستان - وێنە؛ ئەرشیفی 964
جەوەکە لەبری فێنک ببێ گەرمی دەکاتەوە
بارانبارین لە هەندێک شوێن بەردەوام دەبێت
شۆڕش قادری
بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان بەردەوام دەبێت و جەوەکەش لەبری فێنک بکات، گەرمی دەکاتەوە.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 31.10.2026 ئاسمان بەگشتی پەڵەهەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە لە هەندێ کاتدا لە دەورووبەری سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان.
بۆ سبەى یەکشەممە کەشەکە تاڕادەیەک هەر وەک ئەمڕۆ دەبێ و لە بەشێک لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری تاوەبارانی کورت خایەن هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 23 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی