سەباح نوعمان:

عەلی زەیدی ئەرکی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری دەگرێتە ئەستۆ

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، عەلی زەیدی ئەرکی سەرۆکایەتی دەزگای هەواڵگریی عێراق لەئەستۆ دەگرێت.

سەباح نوعمان دەڵێت، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەردانی دەزگای هەواڵگری عێراقی کرد و خۆی راستەوخۆ ئەرکی سەرۆکایەتی دەزگاکە لەئەستۆ دەگرێت بەهۆی بەتاڵی پۆستەکە و ئەو ئاڵنگارییانەی ئێستا هەن.

چەند رۆژێک لەمەوبەر، بە بڕیارێکی عەلی زەیدی، حەمید شەتری سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە