ئێران چیتر غاز نانێرێت بۆ پاكستان
تووشی كێشه بووه
ئێران چیتر غاز بۆ پاكستان نانێرێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوابەدوای داخستنی سنوورەکانی ئیسلام ئاباد لەگەڵ ئێران لەژێر فشاری ئەمریکا، ئێران هەناردەی گازی سروشتی شل (LPG)ی بۆ پاکستان راگرت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئیران ئۆبزێڤه‌ر، كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، پاکستان نزیکەی 50%ی کۆی پێداویستییەکانی LPG لە ئێرانەوە هاوردە دەکات.
نرخی سلندەرێکی 12 کیلۆگرامی LPG لە 4500 رووپیەی پاکستانییەوە بۆ 7000 رووپیە بەرزبووەتەوە کە دەکاتە نزیکەی 25 دۆلار.
پاكستان هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه و جگه له‌وه‌ش چووه‌ته ناو هاوپه‌یمانیی مه‌ككه له‌گه‌ڵ سعودیه و توركیا، به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی كه‌وتووه‌ته به‌ره‌ی دژی ئێران و حوسییه‌كانه‌وه.
پاكستان رۆژانه زیاتر له حه‌وت هه‌زار تۆن غازی له ئێران ده‌كڕی، ئێستا ده‌بێت به‌دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێت، له‌وانه‌ش دابینكردنی له قه‌ته‌ڕ، ئازه‌ربایجان و رووسیا و بازاڕی خێرا و به‌رده‌ستی جیهانی، به‌ڵام كێشه‌ی وڵاته‌كه ئه‌وه‌یه ژێرخانی ئه‌مباركردنی سووته‌مه‌نی وه‌ك پێویست نییه و بۆیه چاوه‌ڕێده‌كرێت تووشی ته‌نگژه‌ی زیاتری نه‌بوونی غاز ببێته‌وه و نرخه‌كه‌شی زیاتر له ناو وڵاته‌كه‌دا به‌رزبێته‌وه.