دوێنێ شەو چی روویدا

ئەمریکا و ئێران ململانێیانە لەسەر تێپەربوونی نەوت بە گەرووی هورمزدا

ژووری هەواڵ

ئەم هەواڵە گرنگانە لە جیهان و ناوخۆ روویانداوە و لای ئێمەوە بە کورتی هەمووی بزانە؛

📌وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەبارەی تێپەڕبوونی نەوت بە گەرووی هورمزدا وتی، هەفتەی رابردوو رێژەی نەوتی تێپەڕبوو گەیشتە نزیکەی 14 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا

📌ترەمپیش باسی شەڕی ئێرانی کردەوە و وتی: هەرکاتێک شەڕ لەگەڵ ئێران کۆتایی هات نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

📌ترەمپ: شەڕی ئێران زۆر بەزووی کۆتایی دێت

📌ترەمپ: ئەوەمان کرد کە دەبوو سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا بەرامبەر ئێران بیکەن

📌ترەمپ: شتەکان زۆر باش دەڕۆن سەبارەت بە ئێران و پێویستمان بە هیچ هاوکارییەک نییە

📌ترەمپ: روسیا دەیەوێت کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا بهێنێت

📌وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران زۆر قورسە

📌وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: هاتوچۆی کەشتی و تێپەڕبوونی نەوت بە گەرووی هورمزدا %80 بۆ %100 بەرەوپێشچووە

📌وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئێران کەشتییە بازرگانییەکان دەکاتە ئامانج و هەوڵی کوشتنی ئەو دەریاوانانە دەدات کە هیچ پەیوەندییەکیان بە شەڕەوە نییە

📌وەزیری بەرگری ئەمریکا: سەردانی هێزەکانی ئەمریکام کرد لە ئیسرائیل و لەگەڵ ناتەنیاهۆ قسەم کرد، بەڵام ناوەڕۆکی قسەکانمان باس ناکەم

📌وەزیری بەرگری ئەمریکا: سەرۆک ترەمپ هێزێکی گەورەی هەیە لە یەکلاییکردنەوەی شەڕی ئێران

📌جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی: ئێران لە رووی ئابووری و سەربازییەوە لە دۆخێکی زۆر خراپدایە

📌 جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی: واشنتۆن پێش هەڵبژاردنەکان هیچ هێرشێک بۆ سەر ئێران ئەنجام نادات

📌سوپای پاسدارانیش لەملاوە هەڕەشە دەکات و دەڵێت، رێگە بە تێپەڕبوونی یەک کەشتی ئەمریکی و ئیسرائیلی نادەین بە گەرووی هورمزدا

📌هەر دوێنێ شەو سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، کە کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە کاتی پەڕینەوە لە گەرووی هورمز بەر مین کەوتووە و ئاگری گرتوە

📌عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاند، ئەمریکا زۆر بەباشی دەزانێت لە رێگەی شەڕەوە ناگاتە ئامانجەکانی

📌هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا: دوێنێ شەو 150 درۆنی روسیمان لە چەند ناوچەیەک خستە خوارەوە

📌خۆپیشاندانەکانی ئیتاڵیا بەردەوامە و تا دێت گەورەتر دەبێت و حکومەتی ئیتاڵیا 500 سەربازی دیکەی بۆ میلانۆ نارد بۆ رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران

📌جگە لەوەش خۆپیشاندانەکان لە فەرەنسا بەردەوامی هەیە و مارکێک و دوکانەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە تاڵان دەکرێن

📌لە بەرنامەی ئەمجارەی سەعاتی سفر کە دوێنێ شەو بڵاوکرایەوە عەقید سەلام بە وردی باسی خۆپیشاندانەکان و هۆکارەکانیان دەکات، چەندین زانیاری نەبیستراوی تێدایە و لەم لینکەوە بینەری بن: https://youtu.be/KWrWHR9OpXY

📌لە هەرێمی کوردستانیش ئەم هەواڵانە هەبوو؛ دەنگۆی پێدانی کۆد و تابلۆ بە مەلیکە و شاهینە رەتکرایەوە و هاتوچۆی هەرێم وتی، بەرچاومان بکەون، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە

📌لەبەردەم کەمپی زانکۆی سلێمانی پێنج ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و کەسێک برینداربوو

📌لە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ دوو برا خۆیان بە عامودێکدا کێشا و برا گەورەکە گیانی لەدەست دا و برا بچوکەکە بریندار بوو

📌دەستەی گشتیی گومرگی عێراق بڵاویکردەوە، دەستیان کردووە بە سفرکردنی باجی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی هێلکە، مریشک، ئاژەڵی زیندوو و دەرمان