کرێچین و لە گۆڕینەوەى دۆلار زەرەریانە
دوکاندارانی بازاڕی لەنگەی نوێ لە هەولێر گردبوونەوە
رێباز یونس- هەولێر
بەهۆی گرانکردنی پارەی خزمەتگوزارییەکان وەرگرتنى کرێى دوکانەکانیان بە دۆلار، ژمارەیەک لە دوکاندار و کاسبکارانی بازاڕی لەنگەی نوێ (لە شەقامی منارە) گردبوونەوە و جەختیش دەکەنەوە کە تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، بێدەنگى لێناکەن.
رزگار عەلی، یەکێک لە دوکاندارەکان، بە 964ـى وت،” ئێمە دوو شتە، یەکەمیان کرێى دوکانەکانمانە کە دواى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار، هەریەکەمان 300 بۆ 400 هەزار دینار زەرەرمانە لە کڕینى دۆلار، کێشەى دووەمیشمان زیادکردنى کرێى خزمەتگوزارییەکانە”ز
ئاکام حوسێن، دوکانێکی دیکەیە بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”چەند مانگ جارێک کرێى خزمەتگوزارییەکانمان لەسەر زیاد دەکەن، تەنانەت خزمەتگوزارییەکانیش لە ئاستێکى پێویست نین”.
وەک ئەوەى باسى دەکەن، لەم بێ بازاڕى و بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار، ئەگەر وەڵامیان نەدرێتەوە ناچارن شتەکانیان لەسەر خەڵک گران بکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح