وەزارەتى دارایى:

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەران دابەش دەکرێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە، دەست بە دابەشکردنى مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و تا ر ۆژی پێنج شەممە 22ى ئەم مانگە، سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن .

وەک ئەوەى وەزارەتەکە بڵاوى کردووەتەوە، لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای 1.7.2024 بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.