بڵێسە دەکات و دوکەڵێکی رەشی لێ بەرزدەبێتەوە
لە تانجەڕۆی سلێمانی کۆگایەکی سووتەمەنی ئاگریگرتووە
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە تانجەڕۆی سلێمانی کۆگایەکی سووتەمەنی ئاگریگرتووە و بڵێسە دەکات.
کەمێک پێش ئێستا کۆگایەکی سووتەمەنی لە نزیک گڵەزەردە ئاگریگرتووە و تادێت ئاگرەکە گەورە دەبێت و دوكەڵێکی رەشی زۆریشی لێ بەرزدەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـی وت ، “چاڵێکی پڕ لە سووتەمەنییە ئاگریگرتووە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و ئاگرکوژێنەوە چوونەتە شوێنەکە و سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن”.
تا ئێستا هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە و زیانەکانی بەوردی نەزانراوە.
شەوی 17 لەسەر 18ـی مانگی 8ـی ئەمساڵ ئاگرێکی گەورەی دیکە لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی کەوتەوە، بەهۆیەوە کرێکارێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا و نزیکەی 40 کەسیش برینداربوون، جگە لەوەش ئاگرەکە زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە و نزیکەی سێ ملیۆن لیتر بەنزین و سووتەمەنی کرد بە هەوادا و سووتا.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری