دەڵێن، لە پێشینەی پلانە سەربازییەکانە

عێراق بۆ بەرگری ئاسمانەکەی ئەم وڵاتە و وڵات دەکات

ئەحمەد مستەفا

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق، لیوا یەحیا ڕەسوڵ رایگەیاند، پەرەپێدانی تواناكانی بەرگری ئاسمانی لە پێشینەی پلانەکانی پڕچەک کردن و بنیاتنانی توانای سەربازیی عێراقە.

یەحیا ڕەسوڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، وەزارەتی بەرگری بەپێی رێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، کار دەکات بۆ پەرەپێدانی تواناكانی بەرگری ئاسمانی، هێزی ئاسمانی، فڕۆکەوانی سوپا و سیخوڕی.

ئەو ئاشکرای کرد کە لیژنەیەکی تەکنیکی سەردانی چەند وڵاتێکی پێشکەوتووی کردووە بۆ هەڵسەنگاندنی تواناکانیان لە بواری چەکسازی و دیاریکردنی باشترین بژاردەکان بەپێی پێداویستییەکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق.

بەپێی قسەکانی یەحیا ڕەسوڵ، لیژنە تەکنیکییەکان بەردەوامن لە هەڵسەنگاندنی سیستەمە چەکدارییەکان، بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر کڕین و گرێبەستەکان بدرێت، وەزارەتیش دوای تەواوبوونی رێکارە فەرمییەکان، وردەکاریی گرێبەست و هاوردەکردنی چەک رادەگەیەنێت.