بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی:

تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرت گەڕایەوە بۆ نرخی پێشووی

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

عەمید سالارعەبدوڵا، بەرێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، تیچووی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە 101 هەزار دینارەوە بۆ 91 هەزار دینار کەمکرایەوە.

عەمید سالار لە لێدوانێکیدا بۆ 964 وتی: لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق [عەلی زەیدی] نرخی تێچووی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت گەڕایەوە بۆ نرخی پێشووی کە 91 هەزار دینار بوو.

درەنگانی شەوی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرت گۆرانکاری بەسەردا نایەت و هەر 91 هەزار دینارە، ئەمەش دوای ئەوە هات کە دوێنی پێنجشەممە بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت رایانگەیاند، بە نوسراو پێیان راگەیاندراوە نرخی تێچووی پاسپۆرت بکەن بە 101 هەزار دینار.