حەوت پانێڵ بەرێوە دەچێت

رۆژی دووەمی دیداری مێری پڕ دەبێت لە دیداری گرنگ و گفتوگۆی جدی

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی دوێنێ لە یەکەم رۆژیدا دیداری مێری کۆمەلێک پانێڵ و گفتوگۆی جدی تیادا بەڕێوەچوو قسەباسی جیاوازیش لەسەر دۆخی نەوچەکە و عێراق و هەرێم لەلایەن سەرکردەکانەوە بیسترا، ئەمڕۆ رۆژی دووەنی بەردەوامی هەیە.

ئەمڕۆ 13.10.2026 لر رۆژی دووەنی دیدارەکەدا حەوت پانێڵێ جیاواز بەڕێوە دەچن و کاتژمێر 9:00ـی بەیانی تا نزیکی 6:00ـی ئێوارە گتوگۆی چڕ دەکرێت.

لە گرنگترین گفتوگۆکان دەربارەی کوردستان لە خاڵێ وەرچەرخاندا کە قوباد تاڵەبانی تیایدا بەشدارە و لە ململانێوە بۆ چارەسەری سیاسی تونجەر باقرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی تیادا بەشدارە و هەروەها یەکێکی دیکە لە پانێڵە گرنگەکەن دەربارەی دۆخی سوریا و رۆژئاوای کوردستان کە مەزڵوم عەبدی قسەکەری دەبێت.

دیداری مێری هەموو ساڵێک لەلایەن ئینستیتیویتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە رێک دەخرێت و دەیان سەرکردە لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان و عێراق بەشداری تیادا دەکەن.