نهێنییەکە ئاشکرا دەکات
بە نمرەى 4 لە 4 بووە یەکەمی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی
دیلان محەمەد جەزا -سلێمانی
ئەمڕۆ رێوڕەسمی دەرچوونی خولێکی نوێی خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، تێیدا خوێندکارێک بە تێکەڵکردنی خوێندن و کارکردن توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکە بەدەستبهێنێت.
محەمەد رەسوڵ، کە دەرچووی بەشی کارگێڕیی کارە لە زانکۆی ئەمریکی، توانیویەتی بەپێی سیستەمی هەڵسەنگاندنی زانکۆکە بەرزترین ئاست تۆمار بکات و بە بەدەستهێنانی نمرەی (4 لە 4)، ببێتە یەکەمی سەر ئاستی زانکۆکە.
محەمەد رەسوڵ بۆ 964 باس لە نهێنییەکانی پشت ئەم سەرکەوتنە گەورەیە دەکات و دەڵێت،” لە کاتی خوێندنی زانکۆدا، راستەوخۆ لە بوارەکەی خۆمدا کارم دەکرد، ئەمەش وایکرد ئەوەی بە شێوەی تیۆری لە پۆلەکاندا دەمخوێند، بە کردەیی و پراکتیکی لە کارەکەمدا جێبەجێی بکەم. بە پێچەوانەشەوە، ئەو ئەزموونە کردەییانەی لە کارەکەم فێری دەبووم، دەمهێنایەوە ناو وانەکان و زانکۆوە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح