لە تەمەنی 78 ساڵیدا
جەلیل کاکەوەیس نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد
کاروان ساڵحی – کەرکوک
جەلیل کاکەوەیس نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
هەڵوێست زوهێر برازای جەلیل کاکەویس بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ شەممە 10.10.2026 مامم لە شاری هەولێر بەهۆی نەخۆشی و هەڵکشانی تەمەنییەوە کۆچی دوایی کردووە و بڕیارە هەر ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گوندی حەساری سەربە ناحیەی پردێ بەخاک بسپێردرێت” .
جەلیل کاکەوەیس لە ساڵی 1948 لە کەرکوک لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکوک تەواوکردووە و ساڵی 1974 بەشی کوردی لە کۆلێژی زمان و ئاداب لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە.
کاکەوەیس بو ماوەی 10 سال له بواری میدیا و راگەیاندندا کاری کردووە و وەرگێڕانی بۆ دەیان کتێب و پەرتووک کردووە کە دیارترینیان، رۆمانی بەدگۆڕان (فرانتز كافكا) ، كورد لە سەدەی حەوتەمەوە تا سەدەی دەیەمی زایینی (ئارشاك پۆڵادیان)، باخچەی بەردین (نیكۆس كازانتزاكیس)ـە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری