نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
سەروو 104 دۆلارە
نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
شۆڕش قادری
نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لەسەروو 104 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 10.10.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 104 دۆلار و 7 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 0.42٪ بەرزبووەتەوە.
هاوکات نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى تەکساس بە 91 دۆلار و 85 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.39٪ بەرزبووەتەوە.
ئەم بەرزبووونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ دەستیکردووەتەوە بە هەڕەشەکردن لە ئێران و چەند رۆژێکیشە گرژییەکانى ناوچەکە بەتایبەت لە گەرووى هورمز و گەرووى بابلمندب رووی لە پەرەسەندن کردووەتەوە.