تەندروستی سلێمانی:
مانگی رابردوو زیاتر لە دوو هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر چارەسەریان وەرگرتووە
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە لە مانگی رابردوودا دوو هەزار و 585 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەریان کردووە و 58 نەخۆشیان بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی هاتوون.
ئامارەکە لەماوەی مانگی رابردوو لەبەرواری 1 بۆ 30ـی ئەیلولی 2026 وەرگیراوە و لەو نەخۆشانەی سەردانیان کردووە 261 نەخۆشیان داخڵی نەخۆشخانە کراون.
هەر بەپێی ئامارەکەی تەندروستی سلێمانی، لە نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەر 67 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجامدراون، 327 هەناوبینی گەدە، 209 هەناوبینی کۆڵۆن، 51 رەنگکردنی بۆرییەکانی زراو و پەنکریاس و 27 فراوانکردنی سورێنچک ئەنجامدراون.