دوا وتە لە دەستگیرکراوانی لالەزار وەردەگیرێت

لاهور شێخ جەنگی دەچێتەوە بەردەم دادگا

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لاهور شێخ جەنگی دەچێتەوە بەردەم دادگا و دوا وتە لە دەستگیرکراوانی لالەزار وەردەگیرێت.

بڕیارە کەمێکی دیکە دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و پۆلادی برا و رێبوار حامیدی حاجی غالی و ژمارەیەکی دیکە لە دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگای 2ـی تاوانەکانی سلێمانی بەپێی ماددەی 56 بەڕێوەبچێت.

دانا تەقیەدین وتەبێژی دەستەی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار بە 964ـی وت، قەول وایە ئەمڕۆ دوا وتەیان لێ وەربگیرێت بەڵام پێشبینی ناکەن ئەمڕۆش حکوم بدرێن.

هێزێکی زۆر لە دەورووبەری دادگای سلێمانی بڵاوەی پێکراوە و دادگاییەکە لە کەشێکی ئەمنیی توندوتۆڵدا بەڕێوەدەچێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری