بە فۆڕمی راستەوخۆ

پاش زانکۆلاین؛ بۆ 15 بەش زانکۆی سلێمانی خوێندکار وەردەگرێ

ئەحمەد مستەفا

زانکۆی سلێمانی پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی راستەوخۆی بۆ ساڵی خوێندنی نوێی 2026 بۆ 2027 لە ژمارەیەک کۆلێژ و بەشی زانستی، لە خوێندنی بەیانیان و ئێواران راگەیاند.

بەپێی راگەیاندنی زانکۆ، ئەم هەنگاوە بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەتی خوێندن بۆ ئەو خوێندکار و ئارەزوومەندانەیە کە حەزیان لە خوێندن لەم بوارانە هەیە.

پڕۆسەی وەرگرتن لەو بەشانە کە دەکەونە چوارچێوەی شەش کۆلێژ بە فۆڕمی راستەوخۆ دەبێ و پڕۆسەکە دوای دەرئەنجامی زانکۆلاینە و دیارە کورسی بەتاڵیان هەیە، ئەم کۆلێژ و بەشانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان
بەشی شوێنەوار
بەشی جوگرافیا
بەشی فەلسەفە و توێژینەوە کولتوورییەکان
کۆلێژی زانستە ژینگەیییەکان
بەشی بەڕێوەبردنی ژینگەیی
بەشی زانستی ژینگە
کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان
بەشی بایۆتەکنۆلۆجی و زانستی بەروبوومی کێڵگەیی
بەشی باخداری و دیزاینی باخچەکان
بەشی سامانە سروشتییەکان
بەشی زانستی ئاژەڵ
بەشی بەبازاڕکردنی خۆراکی کشتوکاڵی
بەشی پاراستنی ڕووەک
کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان
سەرجەم بەشەکان، لە خوێندنی بەیانیان و ئێواران
کۆلێژی زمان
بەشی فارسی
کۆلێژی زانست
بەشی زانستەکانی زەوی و نەوت
بەشی ماتماتیک