لە 39 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت – وێنە؛ ئەرشیف
بە کارتی ئەلیکترۆنی
لە 39 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت
964+
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ لە 39 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری بە کارتی ئەلیکترۆنی دابەش دەکرێت.
سەرەی دوورودرێژ بۆ وەرگرتنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ شەممە 3.10.2026 لە 39 بەنزینخانەی سنووری پارێزگای هەولێر ئەو جۆرە بەنزینە دابەش دەکرێت.
وەک هەمیشە هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتری پێدەدرێت و بەنزینەکەش بە کارتی ئەلیکترۆنی ژمارە 8 دەدرێت بە شۆفێران.
لیستی بەنزینخانەکان لە خوارەوە دانراوە؛