بۆ دەرچووانی پۆلی 12

وەزارەتی خوێندنی باڵا کاتی راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاینی بڵاوکردەوە

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی ئاشکرادەکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکان دەست بە پرۆسەی خوێندنی قۆناغی یەکەم لە زانکۆکان دەکرێت و داوا لە وەرگیراوان دەکات لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکان راستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیانەوە بکەن و سەرجەم زانکۆکانیش ئامادەکاری پێویست دەکەن بۆ ئەوەی پێشوازی لە وەرگیراوانی نوێ بکەن بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027