کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە سەقامگیر و هێدی دەبێت
کەشوهەوا
لەمڕۆوە کەشەکە دەگۆڕێت و باران دەبارێت
ژووری هەواڵ
کەشناسی پێشبینی وایە کە ئەمڕۆ لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم هەور و نیمچە هەور دەبێت و بارانی مامناوەندیش دەبارێت و کەشەکە بەجارێک دەگۆڕێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست کەشوهەوا بە گشتی ناجێگیر دەبێت.
پێشبینی ئەوەش دەکات، ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و باران بارین بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت و لە هەندێک ناوچە هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.
سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی گەرمیان باران بارین دەستپێدەکات، لە کاتەکانی ئێوارە لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین بە لاوازی و پچڕپچڕی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
کەشی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.10.2026
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
دهۆک: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی