یەکەمى تورکیایە

چیرۆکى ئاماد سپۆر؛ ئەو یانەیەى نوێنەرایەتى گەلێک دەکات

ژووری هەواڵ

ئەگەر یانەکانى دیکەى تورکیا یانەى تۆپى پێ بن، ئەوا یانەى ئامەد سپۆر جگە لە ئەرکە وەرزشییەکەى، نوێنەرایەتى گەلێک دەکات.

پێش 2014، ئەم یانەیە بە ناوی یانەی ‘شارەوانیی گەورەیی دیاربەکر’ یاری دەکرد، بەڵام بڕیارێکی مێژووییان دا و ناوەکەیان گۆڕی بۆ ‘ئامەد سپۆر’، بۆ ئەوەی ناوی رەسەنی شارەکەیان هەڵبگرن و ببنە نوێنەری سەدان هەزار هاندەر لە باکوری کوردستان و تورکیا.

بەڵام باجی ئەم ناو گۆڕینە قورس بوو، لە سزادانەوە بگرە تا رێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی هاندەرەکانیان بۆ ناو یاریگا، زۆرترین فشار خرایە سەریان، بەڵام هیچ کامیان نەیانتوانی رێگری لە گەورەبوونی ئەم یانەیە بکەن.

ئەنجامەکەشی ئەوەبوو، ئەمڕۆ ئامەد سپۆر لە لوتکەدایە و یەکەمی سوپەر لیگی تورکیایە و لە هەولێر و سلێمانییەوە، تا مەهاباد و سنە و کرمانشا و قامیشلۆ، چاویان لەسەریەتى و چەپڵەى بۆ لێدەدەن.