لە سلێمانی
بریندارێکی رووداوەی ماتۆڕسکیەلەکەی کەلار گیانی لەدەستدا
964+
توانا نەقی
ئەو رووداوە هاتوچۆی درەنگانی شەوی رابردوو لە کەلار لە نێوان دوو ماتۆڕسکیل روویدا و سێ گەنج بریندار بوون یەکێکیان گیانی لەدەستدا.
هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ دوای برینداربوونی لە رووداوێکی هاتوچۆ لە شەقامی سەرەکی گەڕەکی شێروانە، لەشاری سلێمانی و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
پێشتر هاتوچۆ ئەوەی بڵاوکردەوە کە دوو ماتۆڕسکیل بەیەکیاندادا داوە و سێ کەس برینداربوون هەر ئەو کات بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی سلێمانی کرابوون و ئێستا یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.