کەسێک بە سووکی بریندار بوو

سۆران.. بە سێ درۆن هێرش کرایە سەر دوو ماڵ

ئاکام غەفور – سۆران

درەنگانی شەوی رابردوو،  لە گەڕەکی دێلیزیان و نزیک زانکۆی سۆران دەنگی سێ تەقینەوە بیستران و  ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو ماڵ  سووتان و کەسێکیش بە وکی بریندار بوو.

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە بە 964ـی راگەیاند، نزیک کاتژمێر 2:00ـی شەو، بە سێ درۆن هێرش کراوەتە سەر دوو ماڵ لە دێلیزیان، لە هێرشەکاندا کەسێک بە سوکی بریندار بووە

وتیشی، لەئەنجامی هێرشی یەکەم ئاگر لە دوو ماڵەکە کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە و لەو کاتەدا هێرشی دووەم ئەنجامدراوە و مەترسی بۆ سەر کارمەندانی بەرگری شارستانی دروستبووە، بەڵام هیچ کارمەندێک بریندار نەبووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر