شەقامێکی قەزای شەنگال - وێنە: 964
قسەی فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی عێراقە
“بوونی چەکداری لە یاسا دەرچوو لە شەنگال قبوڵ ناکرێت”
ئەحمەد مستەفا
لەرووی سەپاندنی دەسەڵاتی حومەت لە قەزاکە، فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی عێراق رایگەیاند، دۆسیەی شەنگال لە چەند ئاستێکدا بەڕێوەدەچێت و هەنگاوی گەورە بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە هەڵگیراوە.
ئەو جەختی لەوە کردەوە کە رێوشوێنی ئەمنی بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی هیچ چەکدارێکی دەرچوو لە یاسا لە شەنگالدا دەگیرێتەبەر.
فەری روکن قاسم محەمەدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراق وتووە، بەپێی ئاراستەکانی حکومەت، هەماهەنگی لە نێوان دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکاندا بەردەوامە و هەوڵ دەدرێت عێراقییەکانی ناوچەکە لە پێکهاتە ئەمنییەکاندا جێگیر بکرێن.
هەروەک، ئاماژەی بە پێویستی دامەزراندنی کارگێڕییەکی خۆجێی کرد کە بتوانێت کاروباری هاوڵاتییان بەڕێوە ببات.
فەرماندەی هێزە وشکانییەکان دەڵێ، شاندێکی سەربازی و ئەمنی بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی شەنگال سەردانی ناوچەکە دەکات، لەگەڵ بەدواداچوونی دۆسیەی ئاوەدانکردنەوە و تەواوکردنی کەلێنەکان، وە وتی، بوونی چەکداری دەرچوو لە یاسا لە شەنگالدا قبوڵ ناکرێت.