هەواڵەکان؛

دەبێ پارەی جی پی ئێسی پاس بدەن و پەتاتەش گران بوو

ژووری هەواڵ

جی پی ئێس بۆ ئەو پاسانە دادەنێن کە هاتوچۆ بە قوتابیان دەکات جا ئەم کارە زۆر سیفاتی باشی هەیە بەڵام یەک شتی تیایە ئەویش دیسان پارەیە و دەبێت دایک و باوکی قوتابی مانگانە 5000 دینار بدەن.

******

بەهۆی هاوردە نەكردنیەوە پەتاتە كەم دەبینرێت لە عەلوەی سلێمانی و نرخەكەشی 1500 دینار لەسەر هاوڵاتیان دەكەوێت.
سەروەر عەلی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی لە عەلوەی سلێمانی بە 964ـی وت، ئێستا وەرزی پەتاتە نییە ئەوەشی هەیە لە ساردکەرەوەکناد هەڵگیراوە و دەخرێتە بازاڕەوە بۆیە نرخەکەی گران بووە، وتیشی، لە عەلەوە کیلۆی دەگاتە 850 دینار و لەسەر هاوڵاتیانیش کیلۆی 1500 دینار دەوەستێت.

******

لە جیاتى ئەوەى لە کێڵگە نەوتییەکانى شارەکەیان کار بکەن، هاتوونەتە سەر شەقام و داواى دامەزراندن و کار دەکەن، ئەمە چیرۆکى ئەندازیارانى نەوتە لە کەرکوک کە ئەمڕۆ بۆ دامەزراندن لەبەردەم کۆمپانیاى نەوتى باکوور گردبوونەوە.

******

لە نیوەی دەرسدا مشک و مارمێلکە خۆیان دەکەنە ژوورەوە و دەبێتە قیژوقاژ”، ئەمە حاڵی قوتابیانی کابینەکانی پڕۆژەی لانە سیتییە لە کەلار، کە ئەمڕۆ دژی خراپیی قوتابخانەکەیان گردبوونەوە.