"حەزم لە پزیشکی گشتییە"

یەکێکە لە یەکەمەکانی کوردستان و حەزی لە ئیشەکەی باوکی نییە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

کوڕی بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی یەکێکە کە یەکەمەکانی کوردستان و حەزی لە ئیشەکەی باوکیشی نییە و دەڵێت، دەمهەوێ ببم بە پزیشکی گشتیی.

ئارۆ بەهرۆز بە کۆنمرەی 99.14 پۆلی 12ـی بڕیوە و یەکێکە لە یەکەمەکانی کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ باوکی چوونەتە، پێشانگای نێکست ستێپ لە شاری سلێمانی کە تایبەتە بە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان و پرکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین.

بەهرۆز رەحیم بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، هەرچەندە پێشتر چاوەڕوانی ئەوەیان دەکرد کە کوڕەکەی نمرەیەکی بەرز بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەو ساتەی کە ئەنجامەکان راگەیەنران، یەكێک بووە لە خۆشترین ساتەکانی ژیانیان.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری