لە سنووری عەربەت
11 داری بەڕوو بڕاوەتەوە و پۆلیسیش لێکۆڵینەوە دەکات
964+
توانا نەقی
دارە بەڕووەکانی سنووری ناحیەی عەربەت لە دوکانیان سروشتی ناوچەکەی نەخشاندووە بەڵام هەمدێک کەس هەستاون بە بڕینەوەیان و پۆلیسی دارستانیش بەدوایاندا دەگەڕێت.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، 11 دار بەڕوو لەلایەن چەند کەسێکەوە لە دۆڵی دوکانیان لە سنووری ناحیەی عەربەت بڕاوەتەوە و دەستیان گرتووە بەسەر 48 لقی دارەکاندا.
ئاماژە بەوەشکراوە، کەسانێک بە نایاسایی هەستاون بەو کارە و مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانی عەربەت لێکۆڵینەوەیان دەست پێکردووە دادوەریش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەو کەسانە دەرکردووە.