لە شاخەکانەوە بیسترا

ئەو دەنگە لە پێنجوێن بیسترا تەقینەوەى مین بوو

964+
بڕوا مەجید- سلێمانى
نیوەڕۆى ئەمڕۆ، دەنگى تەقینەوەیەک لە پێنجوێن بیستر، سەرەتا وا هەستکرا بۆردوومان بێت. بەڵام دواى بەدواداچوونى 964، بۆى دەرکەوت کە دەنگى تەقینەوەى پاشماوەکانى مین بووە.

موحسین شێخ عبدولکەریم، بەڕێوبەری مینی سلێمانی لەبارەى دەنگى تەقینەوەکەوە بە 964ـى وت،” تیمەکانی هەڵگرەوەی مین لەسنووری ناوشاخانی پێنجوێنن کاردەکەن و ناوچەکە پاکدەکەنەوە، ئەو پاشماوەی مینانەی دەیدۆزینەوە لەناوی دەبەن”.

ئاشکراشى کرد کە ئەو دەنگەى بیستراوە چەند مینێک بووە کە لەلایەن تیمەکانیانەوە تەقێندراوەتەوەز

پێداچوونەوە: وریا فەتاح