نۆرەگرتنی شۆفیران بۆ بەنزینی 750 دیناری لە بەنزینخانەیەکی کوردستان - وێنە؛ ئەرشیفی 964+
دووبارە نەچنەوە سەرەوە سزا دەدرێن
ئەمڕۆ سەیدسادقییەکان دەتوانن بەنزینی 750 دیناری وەربگرن
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ سەیدسادقییەکان دەتوانن لە بەنزینخانەی یاوەر بەنزینی 750 دیناری وەربگرن.
لیژنەی سوتەمەنی قایمقامیەتی قەزای سیدسادق لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیانی دەڤەرەکە دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە 5.9.2026 بەنزینی نۆرماڵی 750 دیناری لەبەنزینخانەی یاوەر دابەش دەکرێت.
لیژنەکە داواکارە هیچ شۆفێرێک دووبارە سەردانی بەنزینخانەکە نەکاتەوە بۆ وەرگرتنی بەنزین، چونکە لێی خۆش نابن و سزا دەدرێت.
سەرەی شۆفێران لە شارەکانی کوردستان بۆ وەرگرتنی بەنزینی 750 دیناری هێشتا دوور و درێژە و لە چەند شوێنێک هاوڵاتیان و شۆفێران بە چەند سەعاتێک لەسەرەدا دەمێننەوە.