لە دوێنێ شەوەوە چی روویداوە؟

ترەمپ ئامادەیە بۆ هێرشی دیکە و ئیماراتیش ئیدانەی هێرشەکانی سەر کوردستانی کرد

هەژان هادی

بە هەر هۆکارێک لە دوێنێ شەوەوە ئاگاداری رووداو و هەواڵە ناوخۆیی و جیهانییەکان نەبوویت، بێخەمبە و لێرەوە بە کورتی و پوختی بیانخوێنەوە:

📌 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا: ئامادەین هێرشی دیکە بکەینە سەر ئێران

📌 ترەمپ: ئێران لە هەوڵدابوو بۆ بنیادنانەوەی سیستەمەکانی رادار و شوێنەکانی هەڵدانی مووشەک و پەرەپێدانی موشەکێک کە مین بخاتە سنوورە ئاوییەکان، ئێمەش هەموویمان لەناوبرد.

📌 ترەمپ: ئەنجامی باشمان بەدەستهێناوە لەگەڵ ئێران، کۆنترۆڵی گەرووی هورمزیشمان کردووە و کار دەکەین تا دۆخەکە بەمشێوەیە بمێنێتەوە

📌 مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئێران تەنیا بۆ دوو شت پارەی دەوێت، ئەوانیش بریتین لە پشتیوانیی تیرۆر و دروستکردنی چەکی ئەتۆم، ئێمەش ناتوانین رێگە بەمە بدەین.

📌 مارکۆ روبیۆ: هەر وڵاتێک لە پەیداکردنی پارە و خۆدزینەوە لە سزاکان یارمەتی تاران بدات، ئەو وڵاتەش رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

📌 سوپای کوەیت: سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەرپەرچی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئێرانی دایەوە

📌 ئیمارات بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی کرد

📌 رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: وەزیری جەنگی ئەمریکا جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی 2027 درێژدەکاتەوە

📌سێنتکۆم: هێزی دەریایی ئەمریکا بەردەوامە لە گەمارۆی دەریایی سەر ئێران و لە دوێنێوە ئاڕاستەی 86 کەشتی بازرگانی گۆڕیوە و سێ کەشتی لەکارخستووە و چوونە ناو دوو کەشتییەوە، بۆ دڵنیابوونەوەی لەوەی هەمووان پابەندی بڕیارەکان بن.

📌 سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پردێ بە 964ـی راگەیاند، دەوروبەری کاتژمێر 2:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی پردێ تەقە لە خاڵێکی پاسەوانی حەشدی شەعبی کراوە و پاسەوانێک دەکوژرێت و یەکێکیش بریندار دەبێت.

📌 وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڕیاری داخستنی ئەو نەخۆشخانە ئەهلیەی هەولێری دا کە تێیدا نەشتەرگەری بۆ کچێکی 21 ساڵ کرا و دواتر گیانی لەدەستدا.