پاس ئامادەکراوە
بەخۆڕایی بڕۆ و بە هەرزان هەموو شتێك بكڕە
964+
هێڤی دێوالی – دهۆك
بازاڕێكی تایبەت لە دهۆك بۆ پێداویستی هاوڵاتیان كرایەوە و پارێزگاری دهۆكیش دەڵێت لە زاخۆ دانەیەكی دیكە دەكەنەوە.
بازاڕەكە دەكەوێتە ناو شاری دهۆك لە نزیك كۆمەڵگای تەناهی بەناوی “تێرمیناڵی دهۆك”.
بە گوڵ و گڵۆپی رەنگاورەنگ رازێندراوەتەوە، لە چل دوكان پێكدێت و هەموو پێداویستییەكانی مانگی رەمەزانی تێدایە.
بازاڕەكە داشكاندنێكی زۆر گەورەی بۆ هەموو كاڵاكان كردووە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بە تەواوەتی بتوانن هەموو شتێك بەنرخێكی گونجاو بەدەستبهێنن.
لە سەرجەم گەڕەكەكانی دهۆكەوە حەوت پاس دابینكراوە بۆ هاوڵاتیان بەخۆڕایی دەیانگەیەنێتە بازاڕەكە
هەر لەوێ شەوانە پێشبڕكێی زانستی و ئاینی لە رێگەی ئەوقافی دهۆكەوە بەڕێوەدەچێت.
پارێزگاری دهۆك لە ناو بازاڕەكەوە بە میدیاكانی وت، بازاڕەكە دیمەنێكی جوان و شارستانی بە دهۆك بەخشیوە، لەم بازاڕە لە زاخۆش دەكرێتەوە، “كاریش دەكەین بۆ ئەوەی لە ئامێدی و ئاكرێ و دێرەلوك و شوێنەكانی دیكەش بكرێتەوە”.