هەواڵەکان؛

4500 کارمەند نێردراونەتە ماڵەوە و کاتی سەرتاشخانەکانیش رێکخرایەوە

ژووری هەواڵ 

ئاشکرا بوونی گەندەڵیەکانی عەدنان جومەیلی بەردەوامە و لە پاڵاوگەی بێجی ناوی 11هەزار فەرمانبەر نوسراوە بەڵام ژمارەی راستەقینەی چوار هەزار و 500 کەسن و ئەوانێش دوای ئەو دۆسییەیە سەرجەمیان رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە، جا ئەمڕۆ گردبوونەوەیەکی فروانیان لەبەردەم پارێزگای کەرکوک کرد و ئێستا داوای موچە و گەڕاندەنەوە بۆ سەر کارەکانیان دەکەن.

******

بۆ زیندووکردنەوەی یادی مەولود لە مزگەوتی گەورەی ناحیەی زەڕایەنی سەر بە قەزای شارەزوور مەولودێکی گەورە ئەنجامدرا و خواردن بۆ 1500 بۆ 1700 کەس لە رێبوار و فەقیر و کەسایەتییەکان ئامادەکرا.

******

بەپێی بڕیارێکی نوێ، سەرتاشخانەکانی زاخۆ دەبێت لە کاتژمێر 8:00ـی شەو کارەکانیان کۆتایی پێبهێنن و دوای ئەو کاتە دوکانەکانیان دابخرێ، تەنیا شەممە و پێنجشەممە بەردەوام کراوەن.

******

بۆ تۆمارکردنی ماتۆڕسکیلێکی نوێ لە هاتوچۆ کۆمەڵێک رێنمایی هەیە دەبێت هەموویان بەردەست بن پاشان مۆتۆڕەکە بە فەرمی تۆمار دەکرێت.