دووەمی سەر ئاستی هەرێمە
بەهۆی دوو دەرەجەی وانەی کوردییەوە نەبوو بە یەکەم
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
یەکێک لەو قوتابیانەی کە بە بڕینی دەوری دووەم بووە بە دووەمی سەر ئاستی هەرێم تەنیا بە بۆنەی بڕێنی دوو نمرە لە وانەی کوردی بێبەش بوو لە یەکەمی و دەڵێت دەچێتە بەشی پزیکی گشتی.
رامین مدیر دەرچووی پۆلی 12 بە 964ـی وت، رۆژانە 10 بۆ 12 کاتژمێر سەعی کردووە و رێنماییشی بۆ ئەو قوتابیانەی دەچنە پۆلی 12 ئەوەیە کە بەبێ بچڕان رۆژانە سەعیەکانیان بکەن و ئامانجیان هەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی