وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم:

“لیستی مووچەی مانگی 8 رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا”

شۆڕش قادری

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی ئەم مانگەی موچەخۆرانی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە 23.8.2026 تیمی تەکنیکی وەزارەت، بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، هاوکات لەگەڵ لیستی مووچەکەدا، راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی (مانگی تەمووزی 2026) رادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، بە ئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.