کێ قوربانی چیرۆکەکە بوو؟
بچۆ بۆ ماڵەکەی دکتۆر و دەنگ بدە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
دنیای گۆڕاوە و شانۆییش بووەتە دەنگدان، ماڵەکەی دکتۆر شانۆییەکی نوێیە و جیاواز لە هەموو شانۆییەکانی تر دەبێت لە کۆتاییەکەی بینەر دەنگ بدات بە قوربانی ناو چیرۆکەکە.
یاداشت یوسف، دەرهێنەری شانۆییەکە بۆ 964 وتی: کۆمەڵێک ئەکتەری بەتوانا رۆڵی تێدا دەگێرن، لە کۆتاییدا بینەر دەنگ دەدات بە قوربانی ناو چیرۆکەکە، لە سبەینێوە دەست بە نمایش دەکەین لە تەلاری هونەر.
زاهیر جەلال کە یەکێکە لە ئەکتەرانی ناو شانۆییەکە و رۆڵی منداڵ دەبینێت دەڵێت؛ پێم وایە قوربانی چیرۆکەکە خۆمانین و بینەریش بێگومان بڕیار دەدات، هاوکات لە بارەی نواندن و گۆرانی وتنیشەوە وتی؛ ئەوە خەونی منداڵی من بوو پێش گۆرانی وتن.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح