وەزارەتی دارایی هەرێم

فەرمانبەری رێکخراوەکانیش خانەنشین دەکرێن

توانا نەقی

وەزارەتی دارایی و ئابووری دۆسیەی فەرمانبەرانی رێکخراوەکانی یەکلایی کردەوە و تەواوی مافەکانی راژەی شارستانی و خانەنشینییان پێەبەخشرا.

وەزارەتی دارایی بە نوسراوی ژمارە 8051 کە بەرواری 19.8.2026 و واژۆی وەزیری بەسەرەوەیە بڵاویکردەوە، دۆسیەی فەرمانبەرانی رێکخراوەکانی بە یەکجاری یەکلایی کردەوە و تەواوی مافەکانی راژەی شارستانی و خانەنشینییان پێدەبەخشێت بەپێی یاساکانی بەرکار لەهەرێمی کوردستاندا.

بەپێی ئەم گشتاندنە نوێیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان لەمەودوا لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا وەک فەرمانبەری ئاسایی و میلاکی هەمیشەیی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و تەواوی مافە یاسایی و کارگێری و داراییەکانیان پێدەبەخشرێت.