ئەنجومەن و موختار سوپاسگوزارن

چەند ئامێرێکی ئاگرکوژێنەوە و غەتاسی ئاو بۆ تەوێڵە دابینکران

فەرهاد حەسەن

شارەوانی تەوێڵە، دابینکردنی چەند ئامێرێکی ئاگرکوژێنەوە و غەتاسی ئاوی بۆ شارۆچکەکەیان بڵاوکردەو و سوپاسی هاوڵاتییەکیش دەکەن کە ئەویش ئامێرێکی بلاوەری بۆ دابینکردوون.

شارەوانی دەڵێت، لەسەر داوای ئەنجومەنەکەیان و  موختاری شارۆچکەکەیان، کە داواکاریان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار کردبوو، بە مەبەستی دابینکردنی چەند ئامێرێک و پێداویستێک بۆ ئاودانی نەمام و ئاگربڕ، لەلایەن پارێزگاری هەڵەبجەوە بۆیان دابینکراوە .

ئامێرەکان بریتین لە دوو دانە بلاوەری ئاگرکوژێنەوە و دوو دانەش غەتاسی ئاو.

باس لەوەشکراوە، هاوڵاتی ئومێد بەهجەتیش هەستاوە بە دابینکردنی یەک بلاوەری ئاگر کوژێنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش سوپاسی ئەم هاوڵاتییە و پارێزگاری شارەکەیان دەکەن.