گەیشتە 85 دۆلار

نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە

توانا نەقی

نرخى نەوت لە چاو دوێنێدا رووی لە بەرزبوونەوەیە و لەئەمڕۆدا هەر بەرمیلێک نەوت نزیکەی دوو دۆلارى چووەتەسەر بەرزبووەتەوە بۆ 85 دۆلار

ئەمڕۆ سێشەممە 4.8.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 04 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەڕێژەی 1.27٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە81 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەم بەرزبوونەوەیە پەیوەندنی بە دۆخەکە و ئاساییبوونەوە دەچێت و دوای ئەوەش کە ترەمپ پاشگەزبووەوە لە هیڕشی فروانی سەر ئێران دۆخ و نرخی نەوت گەشایەوە.